Masuk
Masuk
Masuk
Pilih Bahasa

tafsir: Al-Mutaffifin 83:1

83:1
ويل للمطففين ١
وَيْلٌۭ لِّلْمُطَفِّفِينَ ١
وَيۡلٞ
لِّلۡمُطَفِّفِينَ
١
Celakalah bagi orang-orang yang curang (dalam menakar dan menimbang)!
Tafsir
Lapisan
Pelajaran
Refleksi
Jawaban
Qiraat
Hadits
سووره‌تی (موطه‌ففين) (واته‌: ئه‌وانه‌ى له‌ كێشانه‌و پێوانه‌دا فێڵ ده‌كه‌ن) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٣٦) ئایه‌ته‌ عبدالله¬ی كوڕی عه‌باس (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هاته‌ مه‌دینه‌ خه‌ڵكی مه‌دینه‌ له‌ هه‌موو كه‌س كێشانه‌و پێوانه‌یان خراپتر بوو فێڵیان تیایدا ئه‌كرد تا خوای گه‌وره‌ ئه‌م سووره‌ته‌ی دابه‌زاند (وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ) له‌ دوای ئه‌وه‌ كێشانه‌و پێوانه‌یان چاك كردو وازیان له‌ فێڵ كردن هێنا له‌ كێشانه‌و پێوانه‌دا . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌خت له‌وانه‌ى فێڵ ده‌كه‌ن [ وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ (١) ] هه‌ڕه‌شه‌ی قورس و سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شت له‌ خه‌ڵكی بكڕن ئه‌وه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌یكڕن، به‌ڵام به‌ خه‌ڵكی بفرۆشن به‌ كه‌می پێیان ئه‌فرۆشن، یاخود یه‌كێ له‌وان دوو صاعی هه‌بووه‌ صاعێكی گه‌وره‌و صاعێكی بچووك كه‌ له‌ خه‌ڵكی بكڕیایه‌ به‌گه‌وره‌كه‌ ئه‌یكڕی، وه‌ كه‌ بیفرۆشتایه‌ به‌ بچووكه‌كه‌ ئه‌یفرۆشت، خوای گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن.