Sign in
Sign in
Sign in
Select Language
016

An-Nahl 16:32 الذين تتوفاهم الملايكة طيبين يقولون سلام عليكم ادخلوا الجنة بما كنتم تعملون ٣٢

16:32
ٱلَّذِينَ
تَتَوَفَّىٰهُمُ
ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ
طَيِّبِينَ
يَقُولُونَ
سَلَٰمٌ
عَلَيۡكُمُ
ٱدۡخُلُواْ
ٱلۡجَنَّةَ
بِمَا
كُنتُمۡ
تَعۡمَلُونَ
٣٢
ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگدا فریشته‌کان دێن بۆ لایان له کاتێکدا گیانی پاك و پیرۆزیان ده‌کێشن (که دووره له بێ باوه‌ڕی)و پێیان ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (ئیتر ڕزگارتان بوو، ئیتر ناخۆشی نه‌ما) ده بچنه ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌وه‌، به هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌وه که کاتی خۆی ده‌تانکرد.
Continue Reading

Read Tafsir

Ibn Kathir (Abridged)

What the Pious say about the Revelation, their Reward and their Condition during and after Death

Here we are told about the blessed, as opposed to the doomed, who, when they are asked,

مَّاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمْ

(What is it that your Lord has revealed) they will reluctantly answer, "He did not reveal a

…

What the Pious say about the Revelation, their Reward and their Condition during and after Death

Here we are told about the blessed, as opposed to the

…
More Tafsirs

Read in Context

Chapter 16, Page 270, Juz 14

26. بێگومان پێش ئه‌مانیش (خوا نه‌ناسانی) پێشوو پیلانیان گێڕا (دژ به ئایینی خوا)، ئینجا خوای به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا، سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێگرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پیلانگێڕانی هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گرێته‌وه‌). 27. له‌وه‌و دواش له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ئه‌و پیلانگێڕانه خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: کوان و له کوێن هاوه‌ڵه‌کانم؟ ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی سه‌رسه‌ختتان ده‌کرد له باره‌یانه‌وه‌، (ئیمانداران) ئه‌وانه‌ی که زانیاری و زانستی خوا ناسیان پێدراوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی و نه‌هامه‌تی و سزا له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕانه‌. 28. ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن، له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان (به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بونیانه‌وه‌) ئینجا به ناچاری ته‌سلیمن و ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌، فریشته‌کان ده‌ڵێن: نه‌خێر وا نی یه (ئه‌وه ئێوه له بیرتان کردووه‌) ئه‌گینا به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا. 29. که‌واته له ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بچنه ژووره‌وه و بۆ هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌ش تیادا بن، ئای که جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆ به‌زل زانه‌کان ناخۆش و نا له‌بارو ناسۆره‌. 30. له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه‌: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه‌؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه‌؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێرو به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه‌، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه‌... 31. (ئه‌و جێگه‌و ڕێگه‌یه‌) باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه‌_ به‌خته‌وه‌ران ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کان و به‌ژێر دره‌خته‌کاندا جاری و ڕه‌وانه‌، هه‌رچیه‌ك بخوازن و هه‌رچی ئاره‌زوو بکه‌ن و هه‌رچی داوا بکه‌ن، بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، ئا به‌و شێوه‌یه خوای میهره‌بان پاداشتی خواناس و پارێزکاران ده‌داته‌وه‌... 32. ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگدا فریشته‌کان دێن بۆ لایان له کاتێکدا گیانی پاك و پیرۆزیان ده‌کێشن (که دووره له بێ باوه‌ڕی)و پێیان ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (ئیتر ڕزگارتان بوو، ئیتر ناخۆشی نه‌ما) ده بچنه ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌وه‌، به هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌وه که کاتی خۆی ده‌تانکرد. 33. ئایا خوا نه‌ناسان چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بن کتوپڕ فریشته‌ی گیانکێشان یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، یان فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربچێت بۆ تۆڵه سه‌ندن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر ڕه‌فتاری وا ناله‌باریان کردووه‌، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌م له خۆیان ده‌کرد. 34. سه‌ره‌نجام هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه‌کیان ئه‌نجام دابوو هاته‌وه ڕێیان، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و دۆزه‌خه‌ی که گاڵته‌یان پێده‌کرد یه‌خه‌ی پێگرتن و ده‌وری دان.

- Burhan Muhammad-Amin

Notes and Reflections

You do not have any notes or reflections on this verse.

Notes placeholders

Stay Connected to the Quran ❤️

Short meaningful reminders to reset, reflect and stay connected to the Quran.

Read, Listen, Search, and Reflect on the Quran

Quran.com is a trusted platform used by millions worldwide to read, search, listen to, and reflect on the Quran in multiple languages. It provides translations, tafsir, recitations, word-by-word translation, and tools for deeper study, making the Quran accessible to everyone.

As a Sadaqah Jariyah, Quran.com is dedicated to helping people connect deeply with the Quran. Supported by Quran.Foundation, a 501(c)(3) non-profit organization, Quran.com continues to grow as a free and valuable resource for all, Alhamdulillah.

Navigate
Home
Quran Radio
Reciters
About Us
Developers
Product Updates
Feedback
Help
Donate
Our Projects
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Non-profit projects owned, managed, or sponsored by Quran.Foundation
Popular Links
Duas from the Quran
Quran Verse of the Day
Ayatul Kursi
Yaseen
Al Mulk
Ar-Rahman
Al Waqi'ah
Al Kahf
Al Muzzammil
SitemapPrivacyTerms and Conditions
© 2026 Quran.com. All Rights Reserved
Contribute