Sign in
Sign in
Sign in
Select Language
030

Ar-Rum 30:53 وما انت بهاد العمي عن ضلالتهم ان تسمع الا من يومن باياتنا فهم مسلمون ٥٣

30:53
وَمَآ
أَنتَ
بِهَٰدِ
ٱلۡعُمۡيِ
عَن
ضَلَٰلَتِهِمۡۖ
إِن
تُسۡمِعُ
إِلَّا
مَن
يُؤۡمِنُ
بِـَٔايَٰتِنَا
فَهُم
مُّسۡلِمُونَ
٥٣
هه‌روه‌ها ناتوانیت ڕێنموویی کوێرو نابینایان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان داخستووه‌و نایانه‌وێت تێبینی بکه‌ن) تۆ ناتوانیت له گومڕایی ڕزگاریان بکه‌یت، به‌ڵکو تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه بده‌ی به‌گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا باوه‌ڕیان پێیه‌تی و هیچی تر، چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانی خوان.
Continue Reading

Read Tafsir

Ibn Kathir (Abridged)

The Disbelievers are like the Dead, Deaf and Blind

Allah says, `just as you are not able to make the dead hear in their graves, or to make your words reach the deaf who cannot hear and who still turn away from you, so too you cannot guide the blind to the truth and bring them back from their misguida

…

The Disbelievers are like the Dead, Deaf and Blind

Allah says, `just as you are not able to make the dead hear in their graves, or to make your words r

…
More Tafsirs

Read in Context

Chapter 30, Page 410, Juz 21

46. له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی (گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگار) ئه‌وه‌یه چه‌نده‌ها جۆر با ده‌نێرێت وه‌ك مژده به‌خشێك (له کاتێکدا که هه‌ڵگری هه‌ورو هه‌ڵمی ئاوه‌)، تا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان پێ بچێژێت، تا که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا به فه‌رمانی ئه‌و هاتوچۆ بکه‌ن و تا له به‌خششه‌کانی به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ش سوپاسگوزاری بکه‌ن. 47. سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌رانێکمان ڕه‌وانه کردووه‌، بۆ سه‌ر هۆزو گه‌له‌کانیان، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆریان بۆ هێنان، به‌ڵام زۆریان باوه‌ڕیان نه‌هێنا، بۆیه ئێمه‌ش تۆڵه‌مان سه‌ند له‌وانه‌ی که تاوانیان کرد، ئه‌وسا ئیتر سه‌ر خستنی ئیمانداران به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان زانی و سه‌رکه‌وتنمان پێ به‌خشین. 48. خوا ئه‌و زاته‌یه که چه‌نده‌ها جۆر - با - ده‌نێرێت، ئه‌و - با - یه هه‌ور هه‌ڵده‌گرێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی ده‌کات، جا خوا په‌خشی ده‌کاته‌وه به ئاسماندا به‌هه‌ر شێوازو شێوه‌یه‌ك که بیه‌وێت، هه‌وره‌کان پارچه پارچه ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت باران له نێوانیاندا ده‌رده‌چێت و داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی، جا کاتێك بارانه‌که‌ی باراند بۆ هه‌ر تاقمێك له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، ئه‌وانیش یه‌کسه‌ر خۆشحاڵ و دڵخۆش ده‌بن و مژده ده‌ده‌ن به یه‌کتری... 49. به‌ڕاستی پێش ئه‌وه‌ی دابارێته سه‌ریان، زۆر نائومێدو بێ هیوا بوون. 50. جا ئیتر سه‌رنج بده‌و ته‌ماشای چه‌نده‌ها ئاسه‌واری ڕه‌حمه‌تی خوا بکه‌، که چۆن زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه دوای مردنی، بێگومان ئه‌و زاته‌ی که ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌دات، مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه‌و هه‌ر ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌، (مردووانیش وه‌ك ڕوه‌ك له کاتی خۆیدا له زه‌وی ده‌رده‌هێنێته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌). 51. سوێند به خوا خۆ ئه‌گه‌ر ڕه‌شه‌بایه‌کی زه‌ره‌رمه‌ند بنێرن و ببینن کشتوکاڵ و باخه‌کانیانی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان، ئه‌وه ئه‌وانه ئیتر ده‌ست ده‌که‌ن به ناشوکری و له دین وه‌رده‌گه‌ڕێن. 52. جا به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناتوانیت ده‌نگی خۆت، واته‌: بانگه‌وازه‌که‌ت، به مردووه‌کان ڕابگه‌یه‌نیت، هه‌روه‌ها ناتوانیت که‌ڕو گوێ گرانه‌کانی لێ تێبگه‌یه‌نیت (کافران وه‌ك مردوو، وه‌ك که‌ڕن)، کاتێك ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و بایه‌خ به بانگه‌وازه‌که‌ت ناده‌ن. 53. هه‌روه‌ها ناتوانیت ڕێنموویی کوێرو نابینایان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان داخستووه‌و نایانه‌وێت تێبینی بکه‌ن) تۆ ناتوانیت له گومڕایی ڕزگاریان بکه‌یت، به‌ڵکو تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه بده‌ی به‌گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا باوه‌ڕیان پێیه‌تی و هیچی تر، چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانی خوان.

- Burhan Muhammad-Amin

Notes and Reflections

You do not have any notes or reflections on this verse.

Notes placeholders

Stay Connected to the Quran ❤️

Short meaningful reminders to reset, reflect and stay connected to the Quran.

Read, Listen, Search, and Reflect on the Quran

Quran.com is a trusted platform used by millions worldwide to read, search, listen to, and reflect on the Quran in multiple languages. It provides translations, tafsir, recitations, word-by-word translation, and tools for deeper study, making the Quran accessible to everyone.

As a Sadaqah Jariyah, Quran.com is dedicated to helping people connect deeply with the Quran. Supported by Quran.Foundation, a 501(c)(3) non-profit organization, Quran.com continues to grow as a free and valuable resource for all, Alhamdulillah.

Navigate
Home
Quran Radio
Reciters
About Us
Developers
Product Updates
Feedback
Help
Donate
Our Projects
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Non-profit projects owned, managed, or sponsored by Quran.Foundation
Popular Links
Duas from the Quran
Quran Verse of the Day
Ayatul Kursi
Yaseen
Al Mulk
Ar-Rahman
Al Waqi'ah
Al Kahf
Al Muzzammil
SitemapPrivacyTerms and Conditions
© 2026 Quran.com. All Rights Reserved
Contribute