Sign in
Sign in
Sign in
Select Language
009

At-Tawbah 9:102 واخرون اعترفوا بذنوبهم خلطوا عملا صالحا واخر سييا عسى الله ان يتوب عليهم ان الله غفور رحيم ١٠٢

9:102
وَءَاخَرُونَ
ٱعۡتَرَفُواْ
بِذُنُوبِهِمۡ
خَلَطُواْ
عَمَلٗا
صَٰلِحٗا
وَءَاخَرَ
سَيِّئًا
عَسَى
ٱللَّهُ
أَن
يَتُوبَ
عَلَيۡهِمۡۚ
إِنَّ
ٱللَّهَ
غَفُورٞ
رَّحِيمٌ
١٠٢
(بێجگه له‌وانه‌) که‌سانێکی تریش هه‌ن که دان به‌گوناهو هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌، ئه‌مانه نزیکه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.
Continue Reading

Read Tafsir

Ibn Kathir (Abridged)

Some Believers stayed away from Battle because They were Lazy

After Allah explained the characteristics of the hypocrites who stayed away from battle because they sought to avoid it out of denial and doubt, He then mentioned the disobedient who stayed away from Jihad due to laziness and preferring co

…

Some Believers stayed away from Battle because They were Lazy

After Allah explained the characteristics of the hypocrites who stayed away from battle b

…
More Tafsirs

Read in Context

Chapter 9, Page 203, Juz 11

100. خوای میهره‌بان له‌وانه‌ی که پێشکه‌وتن و یه‌که‌م که‌س بوون له ئیسلام بوون و خزمه‌ت کردنی ئیسلامدا له‌کاروانی کۆچبه‌ران و پشتیوانان و ئه‌وانه‌ی که به ڕێکوپێکی شوێنیان که‌وتوون، ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش له‌و ڕازی بوون، باخه‌کانی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کانی و به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌مریدا بۆ هه‌میشه‌یش تیایدا ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌ر که‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌یه‌. 101. له‌و ناوچانه‌ی ده‌وورو‌به‌رتان هه‌ندێ عه‌ره‌بی بیابان نشینی دووڕوو هه‌ن و هه‌ندێ له دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون له‌سه‌ر دووڕووی و زرنگن له‌و باره‌یه‌وه‌، تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نایانناسیت، به‌ڵکو ئێمه ده‌یانناسین، له‌مه‌ودوا ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا دوو جار ئازاریان ده‌ده‌ین، پاشان ده‌برێنه‌وه به‌ره‌و سزاو ئازارێکی زۆر سه‌خت و دژوار. 102. (بێجگه له‌وانه‌) که‌سانێکی تریش هه‌ن که دان به‌گوناهو هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌، ئه‌مانه نزیکه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌. 103. له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه‌) زه‌کات و خێر وه‌ربگره‌، چونکه ده‌بێته هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و پاککردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان و دۆعای دابارینی ڕه‌حمه‌ت بکه به‌سه‌ریاندا و ئه‌گه‌ر مردیشن نوێژیان له‌سه‌ر بکه‌، چونکه به‌ڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایه‌ی دڵنیایی و ئارامی‌یه بۆیان، خوایش هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه‌. 104. ئایا نه‌یانزانیووه که به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه قبوڵ ده‌کات له به‌نده‌کانی و هه‌موو خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌کیشیان لێ وه‌رده‌گرێت و به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه‌. 105. به‌و خه‌ڵکه بڵێ: ئێوه هه‌رچی ده‌توانن له کارو کرده‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، چونکه خوا کارو کرده‌وه‌تان ده‌بینێت و (ئاگاداره به نهێنی و ئاشکرای)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (ئاگادار ده‌کات کاتێک له ژیاندایه، دوای وه‌فاتیشی بۆ خوای گه‌وره ئاسانه که نیشانی بدات)، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش (ئاسه‌وارو ده‌رئه‌نجامی ده‌بینن)، پاشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای ئه‌و خوایه‌ی که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات له هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. 106. که‌سانێکی تریش هه‌ن (له به‌جێ ماوه‌کان) ئه‌نجامی کرده‌وه‌یان دواخراوه بۆ فه‌رمانی خوا، یان سزایان ده‌دات (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دووڕووی) یاخود ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت (ئه‌گه‌ر په‌شیمان بن)، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زاناو دانایه‌. 107. ئه‌و (دووڕووانه‌ی) که مزگه‌وتێکیان دروستکرد له‌به‌ر زه‌ره‌ردان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕی و دووبه‌ره‌کی به‌رپاکردن له‌نێوان ئیمانداراو بۆ چاوه‌ڕوان کردنی هاتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر دووژمنایه‌تی و جه‌نگیان دژی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌کرد و بێگومان سوێند ده‌خۆن که‌: ئێمه ته‌نها مه‌به‌ستمان چاکه بووه‌، (له کاتێکدا) خوایش شایه‌تی ده‌دات که به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆزنن. 108. هه‌رگیز له‌و مزگه‌وته‌دا ڕامه‌وه‌سته بۆ نوێژ کردن (چونکه‌) به‌ڕاستی مزگه‌وتێک شایسته‌یه که تۆ تیایدا بوه‌ستیت بۆ نوێژ کردن تیایدا که هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسی دروست کراوه‌، (چونکه‌) له‌و مزگه‌وته‌دا چه‌ند که‌سانێکی مه‌ردی تیادایه که زۆر حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان خاوێن ڕابگرن (له ده‌روون و ڕواڵه‌تدا)، خوایش به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که خۆیان پاک ڕاده‌گرن. 109. جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مزگه‌وت و کارو شوێنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان دروست کرد بێت و ڕه‌زامه‌ندی خوای مه‌به‌ست بێت چاکتره‌؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی که بینای مزگه‌وت شوێن و به‌رنامه و کاری له‌سه‌ر لێواری که‌نده‌ڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامه‌زراند بێت، ئینجا له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕوخێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته سته‌مکاره ناکات. 110. ئه‌و بینایه‌ی دووڕووه‌کان دروستیان کرد به‌رده‌وام هۆی گومان و زیاد بوونی دڵه ڕاوکێیه له دڵیاندا، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که دڵیان ده‌پچڕێت و ده‌مرن، بێگومان خوا زانایه (به پیلانی دووڕووه‌کان) دانایه (له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پووچ کردنه‌وه‌یاندا).

- Burhan Muhammad-Amin

Notes and Reflections

You do not have any notes or reflections on this verse.

Notes placeholders

Stay Connected to the Quran ❤️

Short meaningful reminders to reset, reflect and stay connected to the Quran.

Read, Listen, Search, and Reflect on the Quran

Quran.com is a trusted platform used by millions worldwide to read, search, listen to, and reflect on the Quran in multiple languages. It provides translations, tafsir, recitations, word-by-word translation, and tools for deeper study, making the Quran accessible to everyone.

As a Sadaqah Jariyah, Quran.com is dedicated to helping people connect deeply with the Quran. Supported by Quran.Foundation, a 501(c)(3) non-profit organization, Quran.com continues to grow as a free and valuable resource for all, Alhamdulillah.

Navigate
Home
Quran Radio
Reciters
About Us
Developers
Product Updates
Feedback
Help
Donate
Our Projects
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Non-profit projects owned, managed, or sponsored by Quran.Foundation
Popular Links
Duas from the Quran
Quran Verse of the Day
Ayatul Kursi
Yaseen
Al Mulk
Ar-Rahman
Al Waqi'ah
Al Kahf
Al Muzzammil
SitemapPrivacyTerms and Conditions
© 2026 Quran.com. All Rights Reserved
Contribute