Sign in
Sign in
Sign in
Select Language
011

Hud 11:30 ويا قوم من ينصرني من الله ان طردتهم افلا تذكرون ٣٠

11:30
وَيَٰقَوۡمِ
مَن
يَنصُرُنِي
مِنَ
ٱللَّهِ
إِن
طَرَدتُّهُمۡۚ
أَفَلَا
تَذَكَّرُونَ
٣٠
ئه‌ی خزمه‌کانم کێ ئه‌توانێت یارمه‌تیم بدات به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره (له سزای خوا بمپارێزێت) ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارو دۆستانه‌ی خوا ده‌ربکه‌م و له خۆمیان دوور بخه‌مه‌وه و ئایا بیرناکه‌ناوه (که شتی وا ناشێت و دروست نیه بۆ که‌سێك خواناس بێت)؟
Continue Reading

Read Tafsir

Ibn Kathir (Abridged)

وَمَآ أَنَاْ بِطَارِدِ الَّذِينَ ءامَنُواْ

(I am not going to drive away those who have believed.) This alludes to the fact that they (the disbelievers) requested Nuh to disassociate himself from the believers, because they were averse to them and felt themselves too important to sit with them. This

…

وَمَآ أَنَاْ بِطَارِدِ الَّذِينَ ءامَنُواْ

(I am not going to drive away those who have believed.) This alludes to the fact that they (the disbelievers

…
More Tafsirs

Read in Context

Chapter 11, Page 225, Juz 12

25. سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه نوحمان نارد بۆ لای قه‌وم و خزمه‌کانی، (پێی وتن) بێگومان من بۆ ئێوه داچڵه‌کێنه‌رێکی ئاشکرام (ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن تووشی سزا ده‌بن، خۆ ئێوه باش من ده‌ناسن). 26. که جگه له خوا (که‌س و هیچی تر) نه‌په‌رستن، چونکه من به‌ڕاستی ده‌ترسم سزای ڕۆژێکی به‌ئێش یه‌خه‌تان پێ بگرێت (هه‌مووتان له‌ناو بچن). 27. جا ئه‌و ده‌سته ده‌سه‌ڵاتداره‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له هۆزی نوح وتیان: ئێمه تۆ ته‌نها وه‌ك یه‌کێك له خۆمان ده‌بینین و نابینین ئه‌وانه‌ی شوێنی تۆ که‌وتوون جگه له‌وانه‌ی که هه‌ژارو داماوه‌کانمانن و دووربین نین و ژیریان که‌‌مه و ساده‌ن، هه‌روه‌ها نابینین ئێوه هیچ شتێکی زیاترتان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هه‌بێت، به‌ڵکو ئێمه وا گومان ده‌به‌ین ئێوه درۆزنن. 28. نوح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستبم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێرو چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشیبم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، ئینجا ئه‌مانه له ئێوه ساراوه‌ته‌وه و نایبینن؟! ئایا به‌زۆر ئیمان له دڵتاندا دروست بکه‌ین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌، له‌کاتێکدا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!! 29. ئه‌ی خزمه‌کانم (خۆ من) له بری ئه‌م بانگه‌واز و ئامۆژگاریانه‌م داوای هیچ ماڵ و خه‌رجیتان لێناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها لای خوایه‌، من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه له خۆم دوور ناخه‌مه‌وه و ده‌ریان ناکه‌م، چونکه بێگومان ئه‌وان ئه‌گهن به‌خوای خۆیان، حیسابیان لای خوایه‌، به‌ڵام به‌ڕاستی من ئێوه ئه‌بینم هۆزێکن خۆتان گێل و نه‌فام ده‌که‌ن (به‌وه‌ی به که‌م سه‌یری ئیمانداوانی ده‌وری من ده‌که‌ن له‌به‌ر بێ که‌سی و هه‌ژاریان). 30. ئه‌ی خزمه‌کانم کێ ئه‌توانێت یارمه‌تیم بدات به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره (له سزای خوا بمپارێزێت) ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارو دۆستانه‌ی خوا ده‌ربکه‌م و له خۆمیان دوور بخه‌مه‌وه و ئایا بیرناکه‌ناوه (که شتی وا ناشێت و دروست نیه بۆ که‌سێك خواناس بێت)؟ 31. خۆ من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه و من شتی نادیارو غه‌یبیش نازانم، ناشڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، هه‌روه‌ها ناڵێم به‌و ئیماندارانه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێوه که‌م نرخن، خوا گه‌وره هه‌رگیز خێریان به‌سه‌ردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگاداره به‌وه‌ی له ده‌روونیاندا هه‌یه‌، بێگومان من ئه‌و کاته (ئه‌گه‌ر وابکه‌م) له سته‌مکارانم. 32. (خه‌ڵکه‌که‌) وتیان: ئه‌ی نو‌ح به‌ڕاستی زۆر له‌سه‌ری چوویت و زیاد له پێویست به‌ربه‌ره‌کانی و شه‌ڕه قسه‌ت له‌گه‌ڵدا کردین ده‌ی ئه‌و سزایه‌مان بۆ بهێنه که هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌که‌یت و هه‌میشه باسی ده‌که‌یت و ده‌مانترسێنی پێی، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت. 33. نوح له وه‌ڵامدا وتی: ئه‌وه به ده‌ست خوایه و به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و بۆتان پێش ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت و ئێوه ده‌سته‌وسانکه‌ری خوا نین ناتوانن (ئه‌سته‌مه ده‌رباز بوونتان). 34. (وادیاره‌) ئامۆژگاری و دڵسۆزیم سوودتان پێناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌رچی بمه‌وێت به‌رده‌وامیشبم له‌سه‌ر ئامۆژگاریتان، ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت سه‌رگه‌ردانتان بکات ئه‌وه ئه‌و زاته په‌روه‌ردگارتانه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌. 35. به‌ڵکو (بێ باوه‌ڕانی مه‌ککه‌) ده‌ڵێن: ئه‌م باس و بابه‌تانه (محمد) خۆی هه‌ڵی به‌ستووه‌، تۆیش بڵێ: ئه‌گه‌ر من هه‌ڵیبه‌ستم ئه‌وه تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆمه و منیش دووره په‌رێزو به‌ریم له‌و تاوانه‌ی که ده‌یکه‌م.

- Burhan Muhammad-Amin

Notes and Reflections

You do not have any notes or reflections on this verse.

Notes placeholders

Stay Connected to the Quran ❤️

Short meaningful reminders to reset, reflect and stay connected to the Quran.

Read, Listen, Search, and Reflect on the Quran

Quran.com is a trusted platform used by millions worldwide to read, search, listen to, and reflect on the Quran in multiple languages. It provides translations, tafsir, recitations, word-by-word translation, and tools for deeper study, making the Quran accessible to everyone.

As a Sadaqah Jariyah, Quran.com is dedicated to helping people connect deeply with the Quran. Supported by Quran.Foundation, a 501(c)(3) non-profit organization, Quran.com continues to grow as a free and valuable resource for all, Alhamdulillah.

Navigate
Home
Quran Radio
Reciters
About Us
Developers
Product Updates
Feedback
Help
Donate
Our Projects
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Non-profit projects owned, managed, or sponsored by Quran.Foundation
Popular Links
Duas from the Quran
Quran Verse of the Day
Ayatul Kursi
Yaseen
Al Mulk
Ar-Rahman
Al Waqi'ah
Al Kahf
Al Muzzammil
SitemapPrivacyTerms and Conditions
© 2026 Quran.com. All Rights Reserved
Contribute